٧ شوبات ٢٠٢١ - ١٢:٥٢
7065 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 57 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7065 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 57 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 58 هەزار و 469 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 466 هەزار  و 435 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 253 هەزار و 554 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.